Skip to the content

سیمپۆزیۆمی تەکنەلۆجیای نوێی بواری رێگاوبان بەڕێوەدەچێت

رۆژی یەکشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە چاودێری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سیمپۆزیۆمی ھاوبەشی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و زانکۆی سلێمانی لەبارەی تەکنەلۆجیای نوێی بواری رێگاوبان بەڕێوەدەچێت.

لە رێورەسمەکەدا کە لە ھۆڵی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بریکاری وەزارەت بۆ نیشتەجێکردن و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و ژمارەیەک لە ئەندازیاران بەشدارن.

لەو سیمپۆزیۆمەدا کۆمەڵێک سیمینار پێشکەش دەکرێن و گفتو دەکرێت سەبارەت بە رۆڵی رێگاوبان لە سەرجەم کایەکانی پەیوەست بە ژیان و گواستنەوە و گەشەپێدانی ئابووری، ھاوکات تەکنەلۆژیا نوێیەکان لە بواری دروستکردن و بەڕێوەبردنی رێگاوبانەکان.