Skip to the content

هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتى ڕۆشنبيرى و لاوان بەڕێوەچوو

ڕۆژی سێشەمە ١٦ى كانوونى يه‌كه‌مى ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و به‌ ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.

ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی نيوه‌ى قەرزی سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ده‌ربڕى

لەسەر داوای وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتيی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک، ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونى ڕێژەی (٪50)ى قەرزی سه‌ر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ده‌ربڕى.

بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دوازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستی پێکرد

ڕۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد.

ساڵی داهاتوو دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پێداویستیی وەرزشی لە هەولێر دەکرێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، 10ی کانوونی یەکەمی 2025، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتیی وەرزش، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای "المعارض"ی وەرزشی کرد.