Skip to the content

هەواڵەکان

كونسوڵی میسر ،سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئادەبوونی بریکاری وەزارەت ،پێشوازی لە (محەمەد وەجیە حیجازی ) کونسوڵی کۆماری میسر لە هەولێر کرد.

له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا

رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.

به‌ بۆنه‌ی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد

رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.

پەیامی پیرۆزبایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2721 ی کوردیی، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، کە بەشکۆوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 د.سالار عوسما ن بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.

پیرۆزبایی بۆ یادی (30) ساڵەی راپەرینی ساڵی 1991

پیرۆزبایی یادی (30) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌ خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق ده‌که‌م . ئەو راپەرینەی کەدواتر‌ بوو بەھۆی گۆڕانکاری و کۆتایهێنان به‌ رژێمی دیکتاتۆری بەعس و تارادەیەک به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی و ئازادی.