دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب، هونەر و میدیادا، لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، بە چاودێریی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، بەڕێوە چوو.
هەواڵەکان
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت کتێبخانەی عەزیز گەردی بە زیاتر لە هەژدە هەزار سەرچاوە و ناونیشانی جیا دەخرێتە خزمەتی گشتییەوە
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەستنووس، کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە.
دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی "جینۆسایدی کورد و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیا" لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیا لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی نووسەر و کەسایەتیی ڕۆشنبیر مومتاز حەیدەریی کرد
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەت و چنوور نامیق، ڕاوێژکاری وەزارەت و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، سەردانی نووسەر و کەسایەتیی ڕۆشنبیری ناسراو مومتاز حەیدەریی کرد.