ڕۆژی سێشەمە ١٦ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و به ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان
ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لهسهر لێخۆشبوونی نيوهى قەرزی سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دهربڕى
لەسەر داوای وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتيی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک، ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونى ڕێژەی (٪50)ى قەرزی سهر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دهربڕى.
بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دوازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستی پێکرد
ڕۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دهۆک دەستی بەکارەکانی کرد.
ساڵی داهاتوو دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پێداویستیی وەرزشی لە هەولێر دەکرێتەوە
ڕۆژی چوارشەممە، 10ی کانوونی یەکەمی 2025، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەردار ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتیی وەرزش، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای "المعارض"ی وەرزشی کرد.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پەیامێک ئاراستەی ڕۆشنبیران و ناوەندە کولتووری و زانستییەکان دەکات
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی سیاسەتی کولتووریی لە هەرێمی کوردستاندا پەیامێکی ئاراستەی ڕۆشنبیر و نووسەر و ئەکادیمییەکانی کوردستان کرد.
بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان تاووتوێ کرا
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ڕەشنووسێکی تایبەت بە ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی شازدە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژيی دژی خانمان کرد
ئهمڕۆ سێشهممه ٢٥ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ڕێوڕەسمێکدا، ئاکارنامەیەکی سەبارەت بە پرسی خانمان لە میدیادا ڕاگەیاند.
بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان یادی 156 ساڵەی بە قەزابوونی هەڵەبجە کرایەوە
ڕۆژی دووشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، یادی 156 ساڵەی بە قەزابوونی هەڵەبجە کرایەوە.
بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێوڕەسمی کردنەوەی کتێبخانەی زەیتوون بەڕێوە چوو
ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵەخانە و دەروازەی کتێبخانەی زەیتوون دوای نۆژەنکردنەوە کرایەوە.