لە وۆرکشۆپەکەدا، ڕاهێنەرانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان/ دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان وردەکاری شێوازی بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنیان خستە ڕوو.
هەواڵەکان

بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان فیلمی "كچانی خۆر" نمایش كرا
فیلمی "كچانی خۆر"، چیرۆكی ٩ كچی ڕزگاربووی دەستی داعش دەگێڕێتەوە، كە دوای داگیركردنی شنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: كۆمەڵەكانی دۆستایەتيی كوردستان و گەلانی جیهان ڕۆڵی باڵیۆزی كولتووری دەگێڕن
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگەیاند: پێویستە ئەو كۆمەڵانە وەك باڵیۆزی كولتووری و فەرهەنگی گەلی كوردستان، ڕۆڵی زیاتر بگێڕن لە پێناو دروستكردنی پردی پەیوەندی و قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و تەبایی نێوان گەلان.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوان و هەماهەنگی سەرخستنی كارهكانی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانین
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە شاندێكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازى لە سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كرد
ئاستەنگەكانی بەردەم كاری میدیایی و چۆنییەتیی كاراكردنی بواری میدیا و قووڵكردنەوەی بنەما پیشەییەكانی میدیا تاووتوێ كران.

یەكەم ئۆڵۆمپیادی وەرزشی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوە چوو
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی هەوڵەكانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد بۆ پێشخستنی بوارە جیاجیاكانی كولتوور و وەرزش لە سنووری پارێزگاكەدا.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێكی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و ئەنستیوتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق كرد

وهزيرى ڕۆشنبيرى و لاوان: پێویستە بوێرانە هەنگاو بۆ بەدیهێنانی مافی ژنان بنرێت
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و گەشەپێدان كرد.

گرووپی شانۆی هەوار دوو خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی "عشیات"ی بەدەستهێنا
گرووپی شانۆی هەوار، سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بەشداری لە حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتيی عشیاتی سروتە شانۆییەکان لە وڵاتی ئوردن كرد، دوو خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵەكەی بەدەستهێنا.