Skip to the content

هەواڵەکان

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت کتێبخانەی عەزیز گەردی بە زیاتر لە هەژدە هەزار سەرچاوە و ناونیشانی جیا دەخرێتە خزمەتی گشتییەوە

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەستنووس، کتێبخانە و ئەرشیڤی مامۆستا عەزیز گەردی کڕییەوە.

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی "جینۆسایدی کورد و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیا" لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کورد، ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیا لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی نووسەر و کەسایەتیی ڕۆشنبیر مومتاز حەیدەریی کرد

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەت و چنوور نامیق، ڕاوێژکاری وەزارەت و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، سەردانی نووسەر و کەسایەتیی ڕۆشنبیری ناسراو مومتاز حەیدەریی کرد.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئیدانەی قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆکانی کەرکووک و مووسڵ و دیالە دەکات

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئیدانەی هەر جۆرە قەدەغەکردنێکی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای عێراق دەکات و داوا دەکات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنرێتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕێكلامكردن بۆ فۆڕێکس و دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغە دەکات

ڕۆژى یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى، لە ئاگادارینامەیەکدا، کە ئاراستەی گشت میدیا بینراو و بیستراوەکانی کردووە، داوای کردووە، بە هیچ شێوەیەک ڕێکلام بۆ ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنيی "فۆڕێکس" و دراوە دیجیتاڵییەکان نەکرێت.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پێشانگه‌ی نێودەوڵەتيی هەولێر بۆ کتێب دەردەکات

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە پێشانگەکە دەردەکات.

حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتيی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە.

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی "IM"ـی تایبەت بە خزمەتکردنی منداڵان كرد

جێگەی ئاماژەیە ڕێکخراوی "Indigenous Ministries" زیاتر لە دوازدە ساڵە لە هەرێمی کوردستانە و هاوکاری و پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابییان دابین دەکات.

پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد

ڕۆژی سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، هەولێر پاڵەوانێتیی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: نەورۆز هێمای یەکێتیی خاک و گەلەکەمانە

حەمەی حەمەسەعید: بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە هاندەری یەکخستنی نێوماڵی خۆمان و سەرەتای توانەوەی بەستەڵەک و چەقبەستوویی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانمان بێت.