وەزیرى رۆشنبیرى : پێشوازى لە وەفدێکى ئەڵمانی کرد
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا رۆژى ۲۰۱۹/۱۱/۲٦ بەرێز(حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت چاویكه‌وت به(سیڤن كراوسپێ)جێگرى كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ له‌هه‌ولێر و (تۆماس كویسلر)شاره‌زاى رۆشنبیرى له په‌یمانگاى گۆته.
له‌دیدارى نێوان هه‌ردولادا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان وڵاتى ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه , به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى و كلتورى و فه‌رهه‌نگى و وه‌رزشى و هونه‌رى له رێگه‌ى كار‌و پرۆژه و چالاكى هاوبه‌شى نێوانیان .
لەبه‌شێكى تر‌ى دیدارەکەدا گفتووگۆ کرالهسەر چۆنیه‌تى دروستكردنى پەیوەندی ئابورى له‌ڕێگه‌ى كلتور و هونه‌ر ، هەروەها ڕه‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان و لاوان له رێگه‌ى پڕۆژەو کاری هونەری وڕۆشنبیری و کلتوری ..
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان , ئاماژەی بەپڕۆژەی کلتوری کرد لەکارگەی جگەرەی سلێمانی کەئەوانیش بەشدارن بۆیە دوای کرد کارەکان خێراتربکرێن بەپێچەوانەوە پڕۆژەکە بێ ئەنجام دەبێت.