به‌هۆكاری زیانگه‌یاندن به شیرازه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگه، وەزارەتی رۆشنبیری په‌خشی سێ بەرنامەی ته‌له‌فزیۆنیی راگرت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمیی ،هەرسێ کەناڵی ( کورد ماکس، نێت تی ڤی و کۆڕەک تی ڤی) ئاگادار کردۆتەوە ،هه‌ر سێ بەرنامەی ( شۆ مەگەزین) و ( نێت گرام) و ( نایت شۆ) رابگیرێن كه له‌م كه‌ناڵانه په‌خش ده‌كرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ،له نووسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ،كه دوای سکاڵای هاووڵاتیان و دواتر داواکاری گشتی/ دەستەی مافی گشتیی، بە نووسراوەکانی ژمارە ( ٢٠٨) لە ٩/٣/٢٠٢١ و ( ٢٤٢) لە ١٦/٣/٢٠٢١ داوای راگرتنی ئەم جۆرە بەرنامانەی کردبوو، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كه په‌خشكردنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه‌ی كه ناوەڕۆکهكانیان دوورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی، پێچه‌وانه‌ی نه‌ریت و ئادابی گشتییه‌و زیان به كۆمه‌ڵگه‌و شیرازه‌ی خێزان ده‌گه‌یه‌نێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، مۆڵەتی بە هەرسێ کەناڵ داوە كه ئه‌م به‌رنامانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راده‌گیرێن تاوه‌كو كه‌ناڵه‌كان پێداچوونه‌وه به ستایل وناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م كه‌ناڵانه پابه‌ند نه‌بوون، ئه‌وكات بەپێی رێنمایی ژمارە (١) ی ساڵی ٢٠١٤ ی وەزارەتمان رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
لای خۆیەوە رێکخراوی ( چاودێری میدیای کوردی – چمک) کە ڕێکخراوێکی داکۆکیکارە لە باش بەکارهێنانی پەیامی میدیایی، ئەو بڕیارەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و داواکەی داواکاری گشتی، بەرز نرخاندووەو داوا دەکات دەبێت پەیامی میدیا لە دەرەوەی پێوەرە پیشەییەکانی راگەیاندن و چاپ و پەخش نەبێت.