کارى میدیایی لە هەرێمى کوردستان ڕێک دەخرێتەوە
![](/media/5788/hamay-hama-saed_receives_azad-hasan-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132639909000000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى ٢٦/٤/٢٠٢١، ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆکی داواکاری گشتی و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لەبارەى كاری میدیایی و كاریگهرییهكانی لهسهر كۆمهڵگه کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان و ئاگادارکردنەوەى کەناڵه میدیاییەكان درا تا پێش بڕیاری دادگا لە یەکلاکردنەوەى کەیسەکان نەكهون و وێنە و دەنگ و دیمانەی ئەو كهسانه بڵاو نەکەنەوە کە توندوتیژی ئەنجام دەدەن. هەر بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک لە هەردوو لا پێک هێنرا.