Skip to the content

بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٤/١٥بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری هەڵەبجەو بنەماڵەی دکتۆر مستەفا زەڵمی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری و لایەنی حکومی وحزبی، لە شارۆچکەی خورماڵ پەردە لەسەر پەیکەری(پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) لادرا.

لە ڕێوڕەسمەكه‌دا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێدا دەستخۆشیی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق كرد کە ئەرکی دروستکردنی پەیکەری مستەفا زەڵمی لە ئەستۆگرتبوو، هه‌روا سوپاسی هەموو ئەو لایەن و کەسانە كرد كه‌ هاوکاربوون لەو ڕێوڕەسمەدا.

لە بەشێکی وتارەکەیدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەبارەی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دکتۆر مستەفا زەڵمی گوتی:" پڕۆفیسۆر زەڵمی ڕۆڵێکی گرنگی لە هەموارکردنەوەی یاسای باری شارستانی و پەرەپێدانی ڕەوتی میانڕەویی ئایینی هەبوو.

دواتر حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، تیشکی خستە سەر ژیان و کارو بەرهەمه‌كانی زەڵمی و باسی له‌ رۆڵ و کاریگەریی ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ كرد لە ڕووی نووسین و بیر و فکرو لێکۆڵینەوەکانی، هەروەها داوای کرد کە پێویستە هەموومان هەوڵی پاراستنی بەرهەم و کارو ئاکارە بەرزو پڕ بایەخەکانی د.مستەفا زەڵمی بدەین و بەردەوام لە یادو یادەوەریماندا بە زیندوویی بمێنێتەوە.