وەزیری رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه
![](/media/7334/235418459_2957920491148949_7154446087194377355_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132731508420000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی 2021/8/10، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشاری سلێمانی، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای ئه‌نجامدا، له سه‌ره‌تادا پێشوازییکرد لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له پەیوەندی فەرھەنگی و چالاکی ھاوبەش كرد لەبواری کلتووریدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هەمان ڕۆژ، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی کۆبۆوە سەبارەت بەڕێکخستنەوەی دەوام و میکانیزمەکانی و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست درا.
دواتر و له دیدارێكدا لەگه‌ڵ چەندین شانۆکار و سینەماکار كۆبۆوه‌و لەنزیکەوە گوێبیستی داواکاری و پێشنیارەکانیان بوو.