وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێکی مەسیحییەکانی نەرویج و ئەمەریکا و ئەڵمانیا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە 2021/12/8 حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لەشاندێکی مەسیحییەکانی نەرویج و ئەمەریکا و ئەڵمانیا کرد.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بۆ یەکەمجارە سەردانی هەرێمیان کردووە، دڵخۆشی خۆیان نیشاندا بە ڕەوشی ئایینی و پێکەوەژیان لەکوردستاندا، لەبەشێکی قسەی میوانەکاندا باسی ئەوەکرا کە ڕاستە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، بەڵام کوردستان و عێراق لەڕوی ئاوەدانی و پێکەوەژیانەوە زۆر جیاوازن.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهێنانی دووبارە، باسی لە گرنگیدانی گەل و حکومەتی هەرێم کرد بە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا.
لەکۆتایی دیدرەکەدا دوو کتێبی تایبەت بەپێکەوەژیان و زمانی کوردی پێشکەشی میوانەکان کرا.
لەکۆتایی دیدرەکەدا دوو کتێبی تایبەت بەپێکەوەژیان و زمانی کوردی پێشکەشی میوانەکان کرا.