هێمن هه‌ورامی سه‌ردانى وەزاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌درێژه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانى به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی ئاستی جێبه‌جێكردنی یاساكان له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/2/9، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان یاوه‌رییان ده‌ركرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرى و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان پێشوازیى لێكرا.
له‌دیدارێكدا كهبریكارى وه‌زیر و بەڕێوەبەرانى گشتیى و ڕاوێژکارانی وەزارەت ئامادەیبوون، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه سوپاسى وه‌زیرو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوان هه‌یانه‌و له‌كاتى پێویستدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا هاوكارو هه‌ماهه‌نگن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پرسیارێك كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ وهزراهتهكه روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیارمان داوه له‌وه‌رزی پشووی یاساداناندا، سه‌ردانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م یاسایانه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون، به‌تایبه‌تی یاسای چاكسازی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له‌چ قۆناغێكدایه له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا وه‌ك له‌بڕگه‌ی (12 و 15)ى كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه كه‌تایبه‌ته بهسێكتهرهكانی وه‌زاره‌تی رۆشبیری و لاوان كه‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی پێداوه"، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی كرده‌وه كه‌خواست و ویستی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، پشتگیریی په‌رله‌مانیشى بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ چاودێری و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون كرده‌وه‌و ئاماده‌یى په‌رله‌مانیشی له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ر یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ باشتر رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ربڕی به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رۆشنبیری و لاوانی و په‌رله‌مان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلان و به‌رنامه‌ی كارى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ ساڵی 2021 له‌ڕووی بودجه‌و سێكته‌ره‌كانی تر‌ى تایبه‌ت به‌لایه‌نی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی و كلتوورى و وه‌زرش و لاوان و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌ت ناویه‌تی بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ئامانجی سه‌ره‌كیی گشت لایه‌كمانه خرایه‌ڕوو.
دواتر حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای په‌رله‌مان، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا‌و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاستی جێبه‌جێكردنی یاساكان له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه‌به‌هۆی دۆخی دارایی و ته‌ندروستییه‌وه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ڕه‌وتی رۆشنبیرى و كلتوورى فه‌رهه‌نگی و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به‌لاوان و گرنگیدان به‌كه‌رتى وه‌رزشی و كێشه‌ی یاریگاكان و رێكخستنی كاری میدیایی خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافى وه‌زاره‌ت كرد‌و ئه‌وانیش روونكرده‌وه‌و وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م تێبێنی و پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌و راشیانگه‌یاند: "له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆی گشتیی كاره‌كانى وه‌زاره‌ت به‌داتاو دیكیۆمێنتهوه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها باس له‌ڕه‌وشی شوێنه‌وار كرا‌و هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه باسیان له‌پێویستیی ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌ك كرد بۆ پاراستنی شوینه‌وار له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان نوێنه‌ری لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیر ی و لاوان و شاره‌وانی و گشتوگوزارو بارزگانی سه‌باره‌ت به‌شێوازو میكانیزمی جێبه‌جێكردنی یاسای رێكلامی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.