Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە دیداری سەنتەری میترۆ دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/8 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بلاوکردنەوە، پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری میترۆ کرد ، لە دیدارەکەدا گرفتەکانی کاری ڕاگەیاندن، کاری ڕۆژنامە گەری و ئازادی ڕۆژنامە گەری باسکرا ، هەردوولا کۆک بوون لە سەر شێوازی تەندروستی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسای ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا.

رەحمان غەریب بەرپرسی سەنتەری میترۆ وێڕای سوپاسی وەزارەت لەو پێشوازیەی لێیان کرا ، ئامادەی دەربڕی خۆبەخشانە هاوکاری وەزارەت بن لە بواری ڕاوێژکاریدا و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیش سوپاسی کردن.