Skip to the content

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە دیداری ژمارەیەک پەرلەمانتاردا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش، پێشوازی لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری قەزای زاخۆ کرد.

بە مەبەستی چارەسەری گرفت و کێشەکانی یانەی زاخۆ سەردانی وەزارەتیان کردبوو.

حیکمەت مەحەمەد ئەبوزەید گرفتەکانی یانەکەی باسکرد لە نەبوونی بودجە و خراپی ڕەوشی یاریگا کە و کێشەکانی کە ڕووبەڕووی یاریزانان دەبنەوە .

بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی لە داواکانی پەڕلەمانتاران کرد سەبارەت بە یانەی زاخۆ و بەڕێوەبەری وەرزشی ڕاسپارد پەیگیری داوا و پێداویستییەکانیان بکات.