Skip to the content

پەیامی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ شەممە 2021/2/20 لای هەموان ئاشکرایە ٢١ شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن یونسکۆوە بەرۆژی زمانی دایکیی دیاری کراوەو ناسراوە، لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لەئاخێوەرانی تەواوی زمانەکانی جیھان دەکەین، خوازیارین هیچ زمانێک لەژێر گاریگەری زمانی سەردەشت بەرەو لاوازبوون و لەناوچوون نەچێت.

ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەوڵمان داوە تەواوی زار و زاراوەکان کەلەهەرێمی کوردستاندا هەن زەمینەی پاراستن و برەو پێدانیان بۆ فەراهەم بکەین، لەناوچونی هەرکام لەوانە زیانە بۆ فەرهەنگی نەتەوەییمان.

جارێکی تر رۆژی جیهانی زمانی دایکیی پیرۆزو و ئەم یادە بەرز ڕادەگرین.


حەمەی حەمەسەعید

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٢/٢٠