Skip to the content

ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەفتەی سلێمانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 لە پێناوی زیاتر خزمەتکردنی شاری سڵیمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنانی ئەدەبی و بەراسپاردەی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لە نووسینگەی سلێمانی کٶبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی جێگری بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەوەکالەت و هەموو بەرێوەبەری بەشە پسپۆریەکانی: (شانۆ، سینەما، هونەرەکانی مۆزیک، هونەری شێوەکاری، چالاکی وێژەیی، رۆشنبیری منداڵان، کەلەپوور و هونەرە میلییەکان، سەنتەرە رۆشنبیرییەکان کارگەی مافووری سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری، راگەیاندن، بەرێوەبەری ژمێریاری و سەرۆکی لیژنەی خەرجی کارگەی کولتوور بەڕێوەچوو.

لە کٶبوونەوەکەدا بە درێژی باس لە گرنگی هەفتەی رۆشنبیری و کٶمەڵایەتی کراو بیروڕا ئاڵوگٶڕ کران، لەکۆبونەوەکەدا لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم هەفتە بە سەرۆکایەتی بەرێز پارێزگاری سلێمانی پێکهێنراوە و وەک وەزارەتی رۆشنبیریش چەندین لیژنە بۆ راییکردنی کارەکان، لە فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتییەکانی تری وە: (کتێبخانەی گشتی سلێمانی، چاپ و بڵاوکردنەوەی سڵیمانی، لاوانی سلێمانی، وەرزشی سلێمانی لەوانە : (لیژنەی کارگێڕی، لیژنەی خەرج، لیژنەی هونەری، لیژنەی پەیوەنددیەکان و راگەیاندن، لیژنەی سەرپەرشتی پیشانگەو بازاری بەرهەمم و کاڵا خۆماڵیەکان، لیژینەی سەرپەرشتی پیشانگەی کتێب، لیژنەی سەرپەرشتی کارەکانی تایبەت بە وەرزش و لاوان..... ) پێکدەهێنرێن. هەروەها پەیوەندی بە هەموو ئەو دامەزراوە رۆشنبیرییانەوە دەکرێت کە بیانەوێ لەم چوارچێوەیەدا چالاکی بکەن.