وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەیاواری شاندی وەزارەت سەردانی ئیدارەی گەرمایانی کرد لە کەلار، لە لایان جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەرپرسانی دەزگا حوکمیەکانەوە پێشوازی لێکرا.
وەزیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی لە بەڕێزیان کرد وەک سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کرد کە بەردەوام پشتیوانی چالاکیەکانی ئەو سنورە بووە.