وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک پسپۆری بواری دەستنوس کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 حەمەی حمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەت پێشوازی لە عبدولمەجید حەیدەری پسپۆری بواری دەستنوس و ژمارەیەک لێکۆڵەرکرد.
وێڕای بەخێرهێنان لە لایەن وەزیری ڕۆشنبیرو لاوانەوە، شاندی میوان قسەوباسیان لە گرینگی دەستنوس و بونی ناوەندێکی پاراستنی دەسنوسەکان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها داوایانکرد وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربۆ گێڕانەوەی کۆپی دەستنوسی زانایانی کورد لە ناوەنداەکانی پاراستنی دەستنوس لە کتێبخانە جیهانیەکان کرد و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە بایەخەوە گرینگی دەستنوسە کوردیەکانی باسکرد و جەختی لەوەکردەوە ئەگەر قەیرانی دارای نەبایە لە وەزارەتدا هەنگاوی باشمان دەنا لەو بارەیەوە، هەروەها پشتوانی و هاوکاری وەزارەتی بۆ کارەکەیان دەربڕی و شاندی مێوان وەک دیاری کتێبێکیان پێشکەشی وەزیری رۆشنبیری و لاوان کرد.