وەزیری ڕۆشنیری و لاوان پێشوازی لەوتەبێژی حکومەت کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێ شەممه 2021/2/9 بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوان و وتەبێژی وەزارەت، بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د. جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری و وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارەکەدا وێڕای بەخێرهێنان، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان باسی لە هەنگاوەکانی وەزارەت لەڕێکخستنەوەی کاری میدیایی و راگەیاندن لەهەرێمی کوردستاندا کرد.
بەرپرسی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەت وێڕای پێزانینی ، باسی لەو هەنگاوانە کرد کە لەبواری ڕێکخستنەوەی میدیاو ڕاگەیاندندا ئەنجام دراون.
بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکارانی وەزارەت لەوبارەیەوە گفتوگۆیان کرد.
بڕیاردرا لەپرسە تایبەتەکانی بواری ڕیکلام و میدیای ئەلەکترۆنی و ڕێکخستنەوەی ڕێنمایی تایبەت بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن هەنگاوی جدی بنرێت تا ئازادی کاری میدیایی و ڕاگەیاندن بەیاسا ڕێکبخرێتەوە بەمەرجێک مەوداکانی ئازدی ڕادەربڕین بەرفراوانتر بکرێن .