کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە کەلار
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە گەلەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری کەلار حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشانگایەکی بۆ هونەرمەند عەلی تازە دێیی کردەوە، تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازارەکانی هەلەبجە و ئەنفال دەکرد، هەر لە پێشانگاکەدا (17) هونەرمەندی دەڤەرەکە خەلات کران.