کۆبونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دوو شەممە2021/2/1 بەئامادەبوونی بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سالار عوسمان بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی تازەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، تەوەرەکان لەبەر ڕۆشنایی بڕیارو ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران بوون لەبارەی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات و پلانی چالاکی بۆ ساڵی 2021 و چۆنیەتی ڕێکخستن و سودوەرگرتن لە موڵکەکانی وەزارەت بەجۆرێک ببنە سەرچاوەی داهات بۆ حکومەت و پاراستنیان لە لەناوچوون.
تەوەرەکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.