Skip to the content

یاریگایەکی وەرزشی لەسەنگەسەر کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین یاریگایەکی وەرزشی کردەوە کەلەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە.

سەرەتا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەیاوەری یاریزانی دیاری دەڤەرەکە بەناوی (هاوار) قردێلەی کردنەوەی یاریگاکەیان بڕی.

(هاوار) یاریزانێکی دیاری دەڤەرەکەیەو لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا چاوەکانی لەدەست داوە.

لەوتاری کردنەوەی یاریگاکەدا بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاسی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە بڕیاری کردنەوەی ئەو یاریگایەی کردە کردارو بویە مایەی دڵخۆشی وەرزشوانانی سنوورەکە.

لەبەشێکی تری وتارەکەیدا بەڕێزیان ئاماژەی بەڕۆڵی وەرزش کرد لەسەقامگیرکردنی ئاشتەوایی نێوان گەلاندا.

لەکۆتاییدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان بڕیاریدا کەموکوڕییەکانی یاریگاکە لەڕوی ڕوناکییەوە چارەسەر بکات.

یاریگای وەرزشی سەنگەسەر لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن کۆمپانیای دایک ەوە جێبەجێ کراوە.