وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەدوو کۆبونەوەی جیاوازدا لەسلێمانی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٢١- ١- ٢٠٢١) ، بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری رٶشنبیری و لاوان لە نووسینگەی سلێمانی، لە دوو کٶبوونەوەی جیاوادا لە گەڵ بەرێز بەرێوەبەری شانٶی سلێمانی و ژمارەیەک لە شانٶکارانی بەرێوەبەرایەتییەکە کٶبووەوە، لە کٶبوونەوەکەدا سەبارەت بە رێورەسمی رٶژی شانٶی جیهانی کە رٶژی (٢٧- ٣- ٢٠٢١) بەرێوەدەچیت گفتوگٶی پێویستکران و بیرورا گۆڕدرانەوە، بەرێزیان بڕیاریدا بە رەچاوکردنی بارو دۆخی دارایی ئێستا دۆخی وپەتای کٶرۆنا ئەو یادە پیرۆزبکرێت و چالاکی پێشکەشبکرێن.
لە کٶبوونەوەیەکی تردا باس لە کارکردن بۆ سازدانی هەفتەی سلێمانی کرا کە کۆمەڵێک چالاکی هونەری جۆراوجۆرو چالاکی ئەدەبی وەرزشی و و کٶمەڵایەتی لەخٶبگرێت، بٶ ئەم کارەش پەیوەندی بە بەرێز پارێزگاری سلێمانییەوە بکرێت و بەرنامەی هاوبەش و هەمەلایەنە بۆ سەرکەوتنی ئەم کارە دابرێژرێت ، لە هەموو کارەکانیشدا جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان زٶر بە هەند وەربگیرێن.