کتێبخانەی قوتابخانەکان كارا دهكرێنهوهو ئهنجوومهنی وهزیرانیش پاڵپشتیی دهكات
![](/media/6374/کتێبخانەی-قوتابخانەکان-كارا-ده-كرێنه-وه-و-ئه-نجوومه-نی-وه-زیرانیش-پاڵپشتیی-ده-كات01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132675670400000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی 7/6/2021 حەمەی حهمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان، لەگهڵ د.کارزان ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران و شیلان خلیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە و سامان ئەرگوشی بەڕێوەبەری کتێبخانەی وەزارەتی پەروەردە كۆبۆوه.
لهكۆبوونهوهیهكدا، باس له کاراکردنەوەی کتێبخانەی قوتابخانەکان لە قۆناغی بنەڕەتیدا كرا ،كه مهبهست لێی هاندانی قوتابیانه بۆ خوێندنەوە و گەشەدان بەزمانی کوردی و پەرەسەندنی گیانی نیشیمانی تیایاندا، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیەیە.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ، پڕۆژەکەی بە گرینگیەوە هەڵسەنگاند و پشتیوانیی وەزارەتی بۆ هەنگاوێکی لەمجۆرە دەربڕی، بەتایبەت لە سازدانی کۆرس و سمینار و کاری هاوبەش بۆ بە کلتوورکردنی خوێندنەوە لە قوتابخانەکاندا.
هاوکات لە گەڵ گەشەسەندنی تەکنەلۆژیای نوێشدا، كار دهكرێت بۆ كردنهوهی کتێبخانەی دیجیتاڵی تا لە ئامێرە زیرەکاکاندا قوتابی و خوێندکاران بتوانن سوودی لێ وەربگرن.