ڕێکخراوی کاری نێودەوڵه‌تی هەلی کار بۆ لاوان دەڕەخسێنێ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش كارئاسانیان بۆ ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە 2021/6/7، حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان له‌گه‌ڵ سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی كۆبۆوه.
شەزا غالب بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ،ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری روونكرده‌وه كه بریتییه له خستنه‌ڕووی پرۆژه‌یه‌ك به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن و گه‌نجان ولاوان لە ڕاهێنان و دۆزینەوەی هەلی کار و پشتیوانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە لە ڕووی داراییەوە له‌م پرۆژه‌یه‌دا سوودمه‌ند ده‌بن.
لای خۆیه‌وه وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ،پڕۆژەکەی بەرز نرخاند و پشتیوانی وەزارەتی بۆ پرۆژه‌كه دەربڕی و بەڕێوەبەری گشتیی لاوانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كارئاسانیان بۆ بكات.