بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 د.سالار عوسما ن بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.
لە دیدارەکەدا کە (ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆڤ) ڕێکیخستبوو، بریکاری وەزارەت سوپاسی (بەهار عەلی) بەرپرسی ڕێکخراوەکە و ستافی کارگێڕیی کرد و هیوای خواست لەو بەرنامە چەند ڕۆژییەی بۆی ڕێکخستوون سەرکەوتوو بێت و هەموو پشتگیرییەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ کارو هەنگاوی لەم جۆرە دووپات کردەوە.