كونسوڵی میسر ،سه‌ردانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئادەبوونی بریکاری وەزارەت ،پێشوازی لە (محەمەد وەجیە حیجازی ) کونسوڵی کۆماری میسر لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا کونسوڵی میسر جەختی لەسەر پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان هەردوولا کردەوە و خوازیاری پێشخستنی پەیوەندییە کلتوورییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتەکەی بوو.
لای خۆیه‌وه وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، باسی لە پەیوەندیی کلتووری نێوان هەرێم ومیسر کرد و گوتی ’’ پەیوەندییه‌كی له‌مێژینه له‌نێوان هەردوولاماندا هه‌یه‌و وڵاتی میسر ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه لە پیشتیوانیی گەلی کورد بە تایبەتیی لە سەردەمی جەمال عهبدولناسڕدا و هه‌روه‌ك چۆن یەکەمین ڕۆژنامەی کوردیی هه‌ر لە و وڵاتە دەرچووه’’.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا کونسوڵی میسر دیارییەکی تایبەتی بەخشیە وەزیری ڕۆشنیری و لاوان و وه‌زیری رۆشنبیرییش کتێبێکی وه‌كو دیاریی پێشكه‌شی كونسوڵی میسر كرد،كه تایبه‌ت بوو به زمانی كوردی .