له شاری سلێمانی، پهرده لهسهر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وهزیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.
له وتهیهكدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی شانۆی لەسەرجەم شانۆکاران کرد و باسی لەوبارودۆخە داراییە کرد کە حکومەتی هەرێم تووشی بووەو بههۆیهوه نهتوانراوه به گوێرهی پێویست پشتیوانیی لە پڕۆژەی کلتووری بکرێت، هەربۆیە سوپاسی ئەو کەس و ئۆرگانانە کرد كه لەم بارودۆخەدا پشتگیری پرۆژە هونهری و کەلتوورییەکان دەکەن.
لەکۆتاییدا وهزیری رۆشنبیری و لاوان، سوپاسی کۆمپانیای مارگرێت و (د.تەها رەسوڵ ) ی کرد، کە سپۆنسەری پەیکەری شانۆکاری كۆچكردوو غازی بامەڕنی بووە.
غازی بامەڕنی شانۆکارێکی کورد بوو، لەپێش ڕاپەڕینی شکۆداری ١٩٩١ دا بە هونەرەکەی لە سەنگەری خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەیدا بووە.