پیرۆزبایی بۆ یادی (30) ساڵەی راپەرینی ساڵی 1991
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پیرۆزبایی یادی (30) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق ده‌که‌م . ئەو راپەرینەی کەدواتر بوو بەھۆی گۆڕانکاری و کۆتایهێنان به رژێمی دیکتاتۆری بەعس و تارادەیەک به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی و ئازادی.
گەرەکە له‌م یاده‌دا دەستکەوتەکان و به‌هاکانی راپه‌ڕین به‌رز رابگرین، به‌رێزگرتن له داخوازی ماف و ئازادی خه‌ڵک، ئەویش به‌کۆتایهێنان به ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، پێویسته به کرده‌وه دەسەڵات و سیاسەت بەکژ گەندەڵکاراندا بچنەوە، خزمه‌تکردنی هاووڵاتیان بەکردەوە بکرێتە پێشینەی کار.
له‌م یادو بۆنه پیرۆزه دا پێویستە ھەمووان بێ جیاوازی بیر‌و بۆچوون، حیزبایەتی و ناوچەگەرێتی و ململانێی سیاسی، کاربکه‌ین بۆ به‌رقه‌رارکردنی حوکمڕانییه‌کی دروست به ئاڕاسته‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاسته‌نگه‌کان.
نەنگ و شورەییە کورد دوای ئەو ھەموو داگیرکاری و مالوێرانی و کوشت وکوشتارو گرتن و برین و جینۆساید‌و .... تاد، لەلایەن دوژمنەکانیەوە، ھێشتا دەرس و پەند وەرنەگرێ.
نەنگ و شورەییە بۆکوردو حیزبە سیاسیەکانی دوای ئەو ھەموو ئەزمونە تاڵ و ترسناکانەی بەسەرماندا ھاتوون، ئێستا لەبەرامبەر کێشەو گرفتە بچوک و بێئەھمیەتەکانی ناوخۆدا بشڵەژێین و ھەرزانە بیربکەینەوەو بەنیەتی تۆڵەکردنەوە ھەنگاو بنێین.
بالەیادی ئەم راپەرینەدا و لەیادی شەھیدە سەربەرزەکانماندا، بەلێن بدەین کە گۆڵی دوژمنان نەخۆین و بەیەکڕیزی و بەتەبایی، بەئاشتی درێژە بەخەبات و رێبازی شەھیدانی کورد‌و کوردستان بدەین، بۆ رزگاری و بەدیھێنانی ئاوات و ئامانجەکانمان، گەرنا ڕۆژێکی رەش و پڕمەترسی چاوەرێمانە.
بەرزو پیرۆزە یادی راپەرین
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
2021/3/5