به بۆنهی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.
لە مەراسیمی کردنەوەی چالاکییەکانی هەفتە رۆشنبیرییەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند: له رابردوودا بە هۆی قەیرانی داراییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەندەی لەخەمی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەراندا بووە، نەیتوانیوە بودجە بۆ پرۆژە کلتوورییەکان دابین بکات، جگە لهو بودجهیهی بۆ فێستیڤاڵی کلتووری گەلان دابین كرابوو، ئەوەی ئێستاش دەکرێت لەچوارچێوەی ئەو بودجەیە ئەنجام دەدرێت کە لە بودجەی پایتەختی رۆشنبیری مابوویەوە.
وا بڕیاریشه ههفتهی رۆشنبیریی سلێمانی، كه لە چوارچێوەی یادەکانی ئادار و نەورۆز دا، بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنان ( سلێمانی) بهڕێوه دهچێت ، له رۆژانی داهاتوودا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری و کەلتووری تێدا ئەنجام بدرێت.