Skip to the content

بەکارهێنانى ئاواز و مێلۆدییە فۆلکلۆرییەکان بۆ کارى ڕێکلام و بارزگانى یاساغ کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - بەپێى نووسراوى ژمارە ١/١/٢٢٠٥ى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ڕێکەوتى ٢٠/٥/٢٠٢١ى زایینى پشتبەستوو بە یاساى ژمارە ١٧ى "مافى دانەر و مافە هاوسێکانى" لە ماددەى چواری ساڵى ٢٠١٢ى زایینى کە بە واژووى حەمەى حەمەسەعیدی وەزیر دەرچووە، "وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان خاوەندارێتى سەرجەم ئاوازە فۆلکلۆرییەکان دەکات کە خاوەنەکانیان دیار نین" و هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندین بڕیارى دەرکردووە کە ئەمانەى خوارەوە:
یەکەم: ڕاگرتنى سەرجەم ئەو ڕێکلامانەى کە گۆرانى و ئاوازی فۆلکلۆر و هونەرمەندانى نەتەوەیى تێدا بەکارهێنراوە بۆ مەبەستى بازرگانى.
دووەم: لە ڕێکەوتى دەرچوونى بڕیارەکە، هەر کۆمپانیا و کەناڵێکى میدیاى ئاواز و گۆرانى فۆلکلۆر بە کار بهێنیت، ڕێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر بە پێى یاساى ئاماژەپێکراوى سەرەوە.