Skip to the content

پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ دیدارێكی نێوان وه‌زیری ڕۆشنبیری و د.دیندار زێباری گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شەممە  ٢٠٢١/١٠/٢٥  لە دیوانی وەزارەت  حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازیی کرد لە دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، كه‌ ڕاوێژکاران و بەشێک لە بەڕێوه‌بەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

لەم کۆبوونەوەیه‌دا قسە و باس لەسەر پێشنیار و ڕوونکردنەوەکانی وەزارەت کرا کە بۆ تێر و تەسەلکردنی پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاراستەی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرابوو.

 دیندار زێباری سوپاسی وەزیر و وه‌زارەتی ڕۆشنبیری کرد کە تەواوی سەرنجەکانی وەزارەت لە ڕاپۆرتەکەدا چەسپاون و پلانەکەیانیانی دەوڵەمەندتر کردووە.

وەزیری ڕۆشنبیری لای خۆیەوە ئامادەیی وەزاره‌تی دەربڕی بۆ جێبەجێکردن و دەوڵەمەندکردنی تەواوی ئەو بڕگانەی کە پەیوەستن بە سێکتەرەکانی وەزارەتەوە.
هەر لە کۆبوونه‌وەکەدا بڕیاردرا نوێنەرێکی وەزارەت دیاری بکرێت بۆ هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان