لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕێکخستنی هەیکەلی حکومەت باسکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی سێشەممە ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و لیژنەی بڕیاری ٣٣ لە ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی هەیکەل و کەموکوڕیەکانی بەڕێوەچوو.
سەرەتا سیراج بارزانی سەرۆکی لیژنەی بڕیاری ٣٣ لە کۆبوونەوەکەدا قسە و باس لەسەر هەیکەلی وەزارەت و دووبارە ڕێکخستنەوەی کەموکوڕیەکان و گرنگیدان بە فەرمانبەری لێهاتوو لەسەر بنەمای دڵسۆزی بۆ کارەکەی و شارەزایی کارکردنی کرا.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان قسەی لەسەر ئەو گرفتانە کردوو ڕێگە چارەی خستەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەشێک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیوان و نووسینگەی وەزیر سەرنج و تێبینیان خستە ڕوو.
بریار درا لە کۆبوونەوەیەکی فراوانتردا میکانیزمی نوێی هەیکەل و کاری بەڕێوەبەرایەتیەکان وردتر کاری لەسەر بکرێت.