وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی خۆی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕاگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەی وڵاتانی عەرەبی و ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی شوعلەی یەمەنی لە وڵاتی تونسن.
بەر لە ئەنجامدانی یارییەکە (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پەیوەندی بەتیم و یاریزانانی یانەکەوە کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دووپات کردنەوە و پێی ڕاگەیاندن کە زۆر خۆشحاڵە بە بوونی ناوی پێشمەرگە لەنێو پاڵەوانێتی یانە عەرەبییەکان و مایەی شانازی گەلی کوردن، لە کۆتاییشدا هیوای بۆ خواستن کە لە یارییەکەدا سەرکەوتن بەدەست بێنن و ئەرکی هێشتنەوەی ناوی پێشمەرگە لە بەرزی و سەرکەوتندا بەجێبێنن، تا ناوی پێشمەرگە هەمیشە لە لووتکەدا بێت.
لە بەرامبەریشدا دکتۆر عەلی کاپتنی یانەی پێشمەرگە پێزانین و سوپاسگوزاری خۆی و تەواوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە وەزیری ڕاگەیاند و ئومێدی خواست کە بتوانن لە ئاست ئەو متمانە و پشتیوانییە بەردەوامەی دابن، ههروهها گوتی کە پاڵپشتی بەردەوامی وهزیری ڕۆشنبیری ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە گەیاندنی یانەکەیان بەم ئاستە و بەو پاڵەوانێتییە.