بە ئامادەیی وەزیری ڕۆشنبیری "فێستیڤاڵی كوردستان، ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون" لە وارشۆ بەڕێوەدەچێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٤ی تشرینی دووه‌م، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی "كوردستان، ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون" به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ پۆڵه‌ندا، به‌شداریكردنه له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی هونه‌ر و ڕۆشنبیریی كوردستان، كه ئه‌مساڵ به درووشمی "كوردستان ڕووخساره‌كانی ڕزگاربوون" له‌لایه‌ن مۆزه‌خانه‌ی شاری بیدگۆش و به هاوكاریی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵه‌ندا ده‌كرێته‌وه.
فێستیڤاڵه‌كه به چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی بیدگۆشچ به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له ڕێكخستنی و تێیدا زنجیریهك كار و چالاكیی هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێن.
ئەمڕۆ هه‌ینی، ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری، فێستیڤاڵه‌كه دەستیپێکرد.
ئه‌و پێشانگه‌یه، تایبه‌ته به به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه كه تا ئێستا له ئاستێكی فراواندا كرابێته‌وه.
فێستیڤاڵه كوردییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، چالاكییه‌كی ساڵانه‌یه و تایبه‌ته به هونه‌ری نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان.
هونه‌رمه‌ندانی كورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی تاراوگه به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه.