سه‌فین حه‌مید پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری بردە مۆنیستەری ئەڵمانیا
سه‌فین حه‌مید، فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فۆتۆگرافه‌ری دیاری بواری ڕۆژنامه‌وانی، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هونه‌ریی "هێلان"، پێشانگه‌یه‌كی له ئه‌ڵمانیا كرده‌وه.
پڕۆژەی هونەریی "هێلان"، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە هەولێر بەڕێوە چوو، وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو پرۆژه‌كه له ئه‌ڵمانیا پێشوازی لێ كرا و له شاری مۆنیستهر به ڕێكخستنی ژماره‌یه‌ك چالاكیی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چوو.
سەفین حەمید، فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، یەکێک لە هاوبەشەکانی پرۆژەی "هێلان"ـه و پێشانگەیەکی تایبەتی فۆتۆگرافەری لە شاری مۆنستەری ئەڵمانیا كرده‌وه.
پرۆژه‌كه لە لایەن پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، بەهاوبەشی لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی و گەلەریسێڤ ساز دەکرێت و چالاکیی جیاجیای کولتووری و هونەری لەخۆ دەگرێت.
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، كه له ڕۆژانی 24 – 27ـی ئابی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه چوو، جگه له پێشانگه فۆتۆگرافییه‌كه، لەبارەی پرسی "پێکەوەژیان"، سێ کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی سازكران، كه دوانیان تایبه‌ت به میوزیك و گۆرانیی كوردی بوون.