Skip to the content

خزمەتگوزارییەکان

  • بایه‌خدان به‌ بنیاتنانى ژێرخانى پێویست بۆ په‌ره‌پێدانى بواره‌كانى رۆشنبیرى و هونه‌ر و وه‌رزش  و قاڵكردنه‌وه‌ى      تواناكانى لاوان.
  • بڵاوكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى كولتوورى كوردستان، گه‌شه‌دان به‌ نه‌ریتى مه‌ده‌نى و پێشكه‌وتنخواز، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى كولتوورى و وه‌رزشى چالاكى لاوان له‌گه‌ڵ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.
  • هه‌ماهه‌نگىكردن له‌گه‌ڵ گرووپ و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و پشتیوانیكردن و هاندانى بزاڤی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه‌.
  • رێزنان له‌ نووسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و داهێنه‌ران له‌رێى ده‌ستگیرۆیى كردنى چالاكییه‌كانیان و چاپكردنى به‌رهه‌مه‌كانیان.
  • دامه‌زراندنى كتێبخانه‌ و بایه‌خدان به‌ بواره‌كانى رۆشنبیرى منداڵان.
  • دابینكردنى هۆڵ بۆ هونه‌رى شێوه‌كارى و نمایشى شانۆیى سینه‌ماى هاوچه‌رخ و بۆنه‌ و یاده‌كان.
  • كردنه‌وه‌ى پیشانگاى كتێب و سازكردنى فێستیڤاڵى جۆراو جۆر.
  • هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌ مادده‌ قه‌ده‌غه‌كراو و یاساغه‌كان و زیانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.