ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ۱ی ٢٠٢١، بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی تر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە بەجیا هەریەک لە قوتابخانەی (ئاقوبانی) بنەڕەتی و دواناوەندی هیرانی کوڕانی کردەوە .