هەواڵەکان
وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمان دابین دەكرێت
وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەگوژمەی 1 ملیار و 373 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماوەی 270 رۆژدا دابین دەكرێت.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا :لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە
رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700 ملیۆن هاوبەش.
ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات
كونسوڵی ئیمارات ڕایگهیاند هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن
ھەوڵی ڕاکێشانی بۆڕی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ لە دھۆک دەدرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە
راکێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لەپارێزگای دهۆک كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە ڕووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.