Skip to the content

هەواڵەکان

ئه‌مڕۆ كاروانێكى ديكه‌ى حاجييان به‌ ڕێگه‌ى وشكانى ده‌گه‌نه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

ئه‌و حاجیيانەی لە ڕێگەی ئاسمانی گەشتی سعودیيەیان کردبوو، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی حوزه‌يران، یەکەم کاروان کە ژمارەیان نزیکەی ١٧٠ كه‌سه‌، لە شاری مەدینە بەڕێکران و هه‌ر ئەمڕۆ دەگەنەوە خاکی کوردستان، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت، تاکوو هەموو حاجیيان بەسەلامەتی دەگەڕێنەوە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی سوپای ئیتاڵیا کرد

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی باسی لە ڕۆڵی کارا و مرۆڤدۆستانەی حکومەتی کوردستان بۆ گیانی ھاوکاری و پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی کرد.

وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينى: ھەمیشە بە چاوی ڕێزەوە لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینيی کوردستان دەڕوانین

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نیسانى ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە بەشداريی عه‌بدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتيی زانایانی ئايينى، لەگەڵ گوتارخوێنانی سنووری پارێزگه‌ى هەولێر كۆبووه‌وه‌.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەربانگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى هه‌ولێر دەکاتەوە

پشتيوان سادق: خۆشحاڵبووین لەگەڵ خەڵکی ئازیز و ڕۆژووەوانانی مزگەوتی (پیرەژن)، لە گەڕەکی نەورۆزى شارى هه‌ولێر، بەربانگمان کردەوە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ ليژنەی باڵای بۆردی ئایینی کۆبووه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشک خرایە سەر پاراستنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە کولتووری فرەیی و قبوڵکردنی یەکتری لە نێوان هزرمەندان و ئاراستە جیاوازەکانی ئایینی ئیسلام.

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکه‌ن

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى بره‌ودان به‌ به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبوڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته‌ جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی ئەرسەدۆکسی ڕۆمانی دەکات

پێگەی کەسایەتيی ھەموو ئایینەکانیان به‌رز نرخاند، بۆ پرۆژە و کاری بەردەوام و پەرەپێدانی ئەو تەباییەی ھەرێمی کوردستان، کە نموونەیەکی ڕەنگین و جوانی پێشکەشی جیھان کردووە.

خولێكى زمانى ئينگليزى بۆ ژماره‌يه‌ك قوتابى كرايه‌وه‌

لە دەستپێکی خولەکە، نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لە گرنگيی ئەو جۆرە خولانە کردەوە و ئامادەیيی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی ئەم پرۆگرامە.