Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ مامۆستایانی ئایینی کرایەوە

پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە بە پشتیوانیی پسپۆرانی بوارەکە زیاتر لە (٣٠٠٠) ھەزار مامۆستای  ئایینی بەشداری تێدا دەکەن
 

پەرستگەی لالش نۆژەن دەکرێتەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی مەراسیمی نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالش بەڕێوە چوو

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "سێ مزگەوتی نوێ" لە دەڤەری گەرمیان دەکاتەوە

لە سێ رێوڕەسمی جیاوازدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سێ مزگەوتی نوێی لە دەڤەری گەرمیان کردەوە

د.پشتیوان سادق:مامۆستایانی ئایینی لە کاتی ھاتنی قەیرانەکاندا ڕۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ وتار خوێنان و مامۆستایانی ئایینی قەزای شه‌قڵاوە و  ناحییەکانی پیرمام و ھیران و بالیسان و هەریر و باسرمە کۆبووەوە.

د. پشتیوان سادق سەرۆکی شاندى کوردستان و وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى به‌شداریى له‌ كۆڕبه‌ندى (interfaithG20) نێوان ئایینه‌كان كرد

  د. پشتیوان سادق سەرۆکی شاندى کوردستان و وه‌زیرى ئه‌و قاف و كاروبارى ئایینى  به‌شداریى له‌ كۆڕبه‌ندى (interfaithG20) نێوان ئایینه‌كان كرد و چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و دیداری جیاجیای ئه‌نجام دا 

نرخی عومرە له‌ هه‌رێمی كوردستان کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە بە گرتنە بەری چەند ڕێکارێک و پەیوەندییان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی ھەروەھا ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی عومرەکاران، نرخی عومره‌ی كه‌م كرده‌وه‌

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٣/٥/٢٠٢١ د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخی لە پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن شێخ محه‌مه‌د شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوته‌كه‌ پێشوازیان لێ کرا.