وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لەلێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات
![](/media/3085/drpshtiwan_sadiq_receives_the_endowment_committee_of_the_kurdistan_parliament.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132437896970000000)
بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمان كه پێكهاتبوون له ههریهك له بەڕێزان مامۆستا ئیحسان محمد سليم و مامۆستا وەیسی سعيد ويسى، ئەندامانی پەرلەمان چەند داواکاریەکیان ئاراستەی بەڕێز وەزیر ئەوقاف کرد وەک چارەسەرکردن و ھەژمارکردنی بڕوانامەی ئەو مامۆستایانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بروانامەی باڵایان لە زانکۆ جیاجیاكان بەدەست ھێناوە، ھەروەھا چارەسەر کردنی کێشەی یەکسانی کردنی بروانامە و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی گۆرینی ناونیشان.
ئەگەر چی لەماوەی ڕابردوو ھەوڵەکانی وەزارەتی ئەوقاف بەردەوام بوون بۆ دۆزینەوەی ڕێگهچارەی گونجاو بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە.
ھەر لە دیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرۆشی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان دەربڕی و ڕایگەیاند ھەوڵ دەدەین لە چوارچێوەیی یاسایی و دۆزینەوەی ڕێگهچارەی گونجاوی کارگێری داواکارییەکان چارەسەر بکەین.