لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندێكى باڵاى وەزارەتەکانی ئەوقاف، خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆبووهوە
• چارەسەر کرنی کێشەی خوێندنی قوتابخانە ئایینیەکان
• پێک ھێنانی لێژنەیەکی سێ لایەنەی نێوان وەزارەکاتی ئەوقاف خوێندنی باڵا و پەروەردە
• دەست نیشانکردنی لێژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەکاتی پەرورەدەوئەوقاف بۆ چارەسەرکردنی یەکسانیکردنی بروانامەکانیان و وەرگرتنیان لە زانکۆو پەیمانگاکانی ھەرێم
• جەخت کردنەوە لەچارەسەر کردنی ئەوکێشانەی کە فرەرەھەندن، تایبەت خوێندنی ئیسلامی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی خوێندنی ئایینی لەھەرێمی کوردستان دووشەممە 2020/12/7 لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھەورامان حەمەشریف حمەڕهشید سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، لەگەڵ مامۆستا ئالان حمهسهعید وهزیرى پهروهردهو د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریكارى وهزارهتی خوێندنی باڵاو عهباس زێباری بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەوەکالەت و شێخ ابراھیم برزنجی بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە بەنوێنەرایەتی بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداروبوون، لەگەڵ ستافى یاوهر لهههرسێ وهزارهتهكان كۆبووهوه.
لەدیدارێکدا کە لەھوڵی پەناگیری لەتهلارى پەرلەمان بەرێوەچوو، چەندین پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
* لەوانە پرسی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی خوێندنی ئاینی لەھەرێمی کوردستان، کەخۆى لەکێشەو گرفتی خوێندنی ئیسلامی و وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگهکان دهبینییهوه.
* ھەوەھا باسکردنی کێشەی ئەو مامۆستا ئاینییانەى کەبروانامەی دکتۆرا یان بەبێ وهرگرتنی موڵەتى خوێندن لەدەرەوەی ھەرێم بهدهستھێناوە.
* ھەوەھا گفتوگۆکردن دەربارەی کێشەی نازناوی زانستی مامۆستایانی ئاینی و فەرمانبەرانی ئەوقاف
* ههروهها بایەخدانی زیاتر بهخوێندنی حوجرە، دوای گەیاندنی ئەو ھەموو پرسانە بەشاندی میوان و گفتوگۆکردنیان، دهستهی سهرۆكایهتی و ئەندامانی لیژنەى ئهوقافى پهرلهمان پرس و سەرنجەکانی خۆیان لەسەر ئەو تهوهرانهو چەندین بابهتی تر بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
دواتر شاندی ھەرسێ وەزارەت ھەریەکەیان بۆ ئەو پرسانەی کەبهوەزارەتەکانیانهوە پەیوەندیداربوو، وێرای روونکردنەوەو وەڵامی پێویستیان بهلێژنەكهدا، ھەروەھا ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی كۆى ئەو پرسانە ی ھەمەلایەنەن.