Skip to the content

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی گەشتی عومرە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج وعومرە و درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی تەندەر و رێنماییەکانی (گەشتی عومرە)ی وەرزی ئەمساڵ ٢٠٢١، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٢ وادەی دیاریکراو کۆتایی ھات و دابەشکردنی تەندەر و رێنماییەکان لە ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٢ کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەڕۆ وەستێنرا. ئەو کۆمپانیانەی کە تەندەر و رێنماییەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردووە، تەنیا ئەوان مافی گەشت کردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەوە ھەرکۆمپانیایەک بەدەر لە رێنماییەکان سەرپێچی بکات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسای دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان

12/4/2021