ئاگاداریەک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەک شەممە ١١⁄ ٤⁄ ٢٠٢١ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە شەرعیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن
تێبینی ⁄
دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ( بەپێ ی بەڵگە شەرعیەکان ) ھیچ کەس ولایەنێ بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات
لەگەڵ ڕێز
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
١٠⁄٤⁄٢٠٢١