بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی د.عبداللطيف احمد دەکات
![](/media/5542/zindin-mawlud-meets-drabdullatif-ahmed-1.jpg?center=0.40721649484536082,0.49806949806949807&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132623982100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ زێندین مەولوود، بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری ئایینی د.عبداللطيف احمد ی كرد. سەرەتای دیدارەکە بریکاری وەزیر رووناکی خستە سەر چالاکی و پڕۆژە دیارەکانی وەزارەت بۆ خزمەتی ئایین و مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، ھەروەھا جەخت لە برایەتی و تەبایی و برەودان بە گیانی پێکەوەیی کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیدارەکە گفتوگۆ کرا لە بارەی سەرھەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری بۆ ھاونیشتمانیان لە پێناو پاراستنی تەندروستیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. دواتر د.عبداللطيف احمد خۆشحاڵی خۆیی بەسەردانی بریکاری وەزیر دەربڕی و وێرای ئاماژەدان بە خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ھەماھەنگی پێویستی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی کردەوە.