بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاڕاستەی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گەشتی عومرە ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
ھاووڵاتیانی بەڕێزی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن، ئەوا تەنیا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەدەر لەو کۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووە و رێکارەکانیان تەواو کردووە بەرپرسیار نییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە