Skip to the content

تاقیکردنەوەی "چەسپاندنی شیاوبوون" بۆ بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێن لە هەولێر بەرێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لە پەیمانگای کوردستانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری ٤٠ فێرخواز لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم تاقیکردنەوەکانی (چەسپاندنی شیاوبوون) بۆ پێش بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێنان بەڕێوەچوو.

لەبەسەر کردنەوەیەکدا بۆ ھۆڵی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان د.دیار جەباری، بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بە وەکالەت لە رەوشی بەرێوەچوونی پرۆسەکەی کۆڵییەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ قوتابیان گفتوگۆی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هاوكات جەختی لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان كردەوە.

شیاوی ئاماژەیە تاقیکردنەوەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی مزگەوتەکان و پشکنین بەڕێوەدەچن، ئارەزوومەندان ئەوانەن، کە فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقافن و دەیانەوێ ناونیشانیان بگۆرن بۆ پێشنوێژ و وتارخوێن، كە لە ڕێگەی دوو تاقیکردنەوەی پسپۆری (تیۆری و پراکتیکی) دەبێت، هەروەها ژمارەی بەشداربووان بەم شێوەیە بوون: ھەولێر ١٦، سلێمانی ١٥، دھۆک ٤ و ھەڵەبجە ٥ فێرخواز.